کرماشان; کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتووە، هەینی 21ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بە ناوی محەمەد نادری 23 ساڵە و کوری مستەفا و دانشتووی شارۆچکەی ئەنجیربوووسی ناوچەسنوورییەکانی شێخ سڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرمانشانیان کردووە ئامانج و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئەوەی هیچ کەلووپەلێک لەگەڵدا بێت لەکاتی گەڕانەوەی لە هەڕێمی کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.


جێگای باسه کە، تەرمی محەممەد نادری لەلایەن هێزەکانی پاسدارانەوە گوازرایەوە بۆ ساردخانەی سەرپێڵ زەهاو.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: