مەهاباد؛ شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

شەمە 3ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی رامین رامین خەڵکی گوندی قارنێ-ی سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی کەفالەتی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی لە بنکەیەکی دەسبەسەرکردنی حکومەت لە شاری مەهاباد بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراوە.

شایانی باسە لە ڕێکەوتی 10ی خەرمانان ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاوڵاتییەیان لەگەل چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی و سەردار ” بەبێ فەرمانی دادوەری لە نەغەدە دەسبەسەررکردووە و بۆ لێپرسینەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە لە کۆتایی مانگی خەرمانان، پاش کۆتایی هاتنی پرۆسە لێپرسیەنەوەکەی لە ورمێ بۆ زیندانی کۆماری ئێسلامی لە مەهاباد ڕاگوێزرابوو.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراو پارێزەریان هەبێت و خزم و مالباتەکەی سەردانیان بکەن.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *