KMMK:
شەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، كچێكی مێرمنداڵ بە ناونیشانی ”سەمیرا سەعیدی” خەڵكی گوندی دەروێشان سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ ھەڵكەوتە لە شاری سنە لە ڕێی پەت ھەڵخستن بۆ خۆ دەستی دایە خۆكوژی و كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ھۆكاری خۆكوژی ئەم كچە مێرمنداڵە، ڕێگری لە درێژەپێدانی خوێندن و كوتەك كاری ناوبراو لە لایەن باوكییەوە بووە.
شیاوی باسە، بەھۆی ھەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی ھەلی كار، خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی گەنجان گوشار و ھەڵاوسانی قورسی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرەملێ، ھەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە ھۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژییەكان لە كوردستان دێنە ھەژمار.
ق.ش