ک.م.م.ک:
شەممە٢٢ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عیرفان بەکری دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عیرفان بەکری ٢٨ ساڵ تەمەن، کوڕی یەدوڵا و نیشتەجێی ئاسمان ئاوای گەڕەکی سوڵتانقولی ئیلامە.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە کارمەندی دەواخانە بووە لە کرماشان و حەوتووی ڕابردوو وەدەرنرابوو.
جێی سەرنجە کە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە، وەدەرنان لە سەر کار و بێکارکردنی بووە. تەرمی ئەم هاوڵاتییە هەنووکە لە پزیشکی یاسایی.
ق.ش


