زارا محەممەدی پاش کۆتایی هاتنی مرەخەسییەکەی گەرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی لە سنە


ک.م.م.ک:

یەکشەممە 16ی، گولانی 2722ی کوردی، زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی چاندی- کۆمەڵایەتی نوژین، بە کۆتایی هاتنی ماوەی مرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی ئێران لە سنە.
شایانی باسه کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە 5ی پووشپەری 2722ی کوردی، بۆ یەکەم جار لە ناوەندی چاکسازی ئێران لە شاری سنە بۆ مرەخەسی نێردرابووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، باوکی ئەو چالاکوانەی مەدەنی و مامۆستایە دەسبەسەرکراوە، لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی تەعمینی ئیجتماعی سنە خەوێندراو بوو
و دوای ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندان و دەزگا ئەمنییەکان، ناوبرا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بۆ مرەخەسی نێردراو بوو.
جێی ئاماژەپێدانە کە ڕۆژی شەممە 18ی بەفرانباری 2721 دا، زارا محەمەدی دوای ئەوەی بانگکرا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی داگۆستەریی ئێران لە سنە، دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی(کانون اصلاح و تربیت) سنە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە.
زارا محەممەدی یەکێکە لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن دادگۆستەریی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *