ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی زابت ئەلدین (عادل) جەنگجوو، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” جێبەجێ کرا.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەسەڵاتی دادی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ب.س


