ک.م.م.ک
یەکشەمە 2ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک خەڵکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێ کردنی سزایی زیندانییەکەی گوازرایەوە بۆ زیندان کۆماری ئیسلامی لەو شارە.
کاوە سلێمان پوور، کە خەڵکی گوندی خورخورەی سەر بە مەهابادە، لە ڕێکەوتی 10ی گولانی 2721 دا، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە شاری ورمێ.
بەپێ زانییارییەکان، ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرا بوو.
ئەم هاوڵاتییە، لە ماوەی ڕابردوو دا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە مەهاباد بە تۆمەتی” هاوکاری لەگەل یەکێک لە پارتە کوردستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ڕێکەوتی 20ی رەزبەری 2721دا، بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ئازاد کرابوو.
ع. س


