ئازادی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیامەند کەرامەت ناسراو بە ئالانی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شنۆ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە سیامەند کەرامەت سەرۆکی ناوەندی بێهداشتی شنۆیە کە چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو و بۆ قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *