دیسان  کوشتن وبریندارکردنی چوار کۆڵبەری دیکە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ سێ شەممۆ ۲۲ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە سنووری ماکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ کۆڵبەری کورد کەوتنە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وکوشتە وبرینداری لێ کەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە کۆڵبەرێک بەناوی “ڕەسوڵ قەلەندەرزادە”کوڕی باران دەکوژرێت و٤کۆڵبەری دیکەیش بەگرانی برینداردەبن.

جێگەی باسە کوشتن وبریندارکردنی کۆڵبەر وکاسبکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بووە بەنەریت وڕۆژانە هەواڵی لەو جۆرە بڵاو دەبێتەوە وبەبوونی ئەم هەموو ڕێخراوە مافی مرۆییانە هێشتا سکاڵایەک لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەوە دژ بەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی بەرز نەکرایەتەوە، گیان کاسبکاران وکۆڵبەرانی کورد بووە بەقەڵغانی فێرکاری وپڕۆڤەی فیشەکی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: