بێسەروشوێن کردنی کچی سووری چگینی و ڕەزا بێهرووزی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئایدامراد بێهرووزی کچی زیندانی سیاسیی سووری بابایی چگینی و ڕەزامراد بێهرووزی لەگەڵ هاوپۆلەکەی بەناوی هەستی محەممەدحسەینی لە ڕێگەی چوون بۆ قوتابخانە بێسەروشوێن کراوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

بەپێی کوتەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار: سووری چگینی کە لە بەندیخانەی چووبینی قەزوینە تا دە ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی کچەکەی مۆڵەتی مەرەخەسی لە زیندانی پێ نەدرا.

سەرچاوەکە لەدرێژەدا کوتی: سەرۆکی دادگوستەری محەممەدیەی قەزوین بەسووری چگینی کوتبوو گەر سەرپۆش لەسەر بکەی و پەژیوانی دەرببڕیت مۆڵەتی مەرەخەسی بە پێوەن و گەڕان بەدوای منداڵەکەت پێدەدەین.

لەلایەکی دیکەوو بەپێی کوتەکانی ئەم سەرچاوەیە: لە دۆسیەیەکی دیکەدا بۆ سووری چگینی بابایی لەهەمبەر تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات کراوەتەوە بە ٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە، سووری بابایی چگینی و ڕەزامراد بێهرووزی خاوەنی دوو کوڕی ١١ و ١٣ ساڵ و کچێکی ١٢ ساڵانە.

سووری چگینی بەبنەچە خەڵکی خوڕەماوایە و دانیشتووی قەزوین لە ناڕازیانی سەرپۆشی زۆرملێیە کە لە دۆخێکدا کە دەبوا تەنیا ساڵێک لە زیندان ڕابگیرایەت هەنووکە ٢٠ مانگە لە زیندانی چووبینی قەزوین بەند کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *