گواستنەوەی پێنج هاوڵاتی بۆ گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

شەممە 25 پووشپەڕی 2722ی کوردی، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.
ناسنامەی ئەو کەسانە بەم شێوەیەیە:
1- خۆشناو عەینی
2- فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)
3- یووسف ڕەحمانی
4-سیامەند کەرامەت (ئالانی)
5- پیرۆت تابناک.

شایانی باسە کە ئەو پێنج هاوڵاتییە لە کاتی دەسبەسەری دا لە پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوەکان بەبێ نواندنی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرابوون.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: