گواستنەوەی شەعبان محەممەدی لە بەندی ئەمنیەتییەوە بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٤ی پووشپەڕی٢٧٢٢ی کوردی، شەعبان محەممەدی لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ــ مەریوان لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا لە گەڵ بنەماڵەکەی، باسی لە گواستنەوەی خۆی لە بەندی٢٠٩ی ئەمنییەتی زیندانی ئێڤین بۆ بەندی گشتی ئەو زیندانی گشتی ئەو زیندانی کردووە.

شیاوی باسە، شەعبان محەممەدی لە ١٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە سنە بۆ بەندی ئەمنییەتی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرابوویەوە.

ئەم چالاکەی پیشەیی مامۆستایان لە ٢١ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنیتەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پێشتر لە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی ـش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *