بەردەوامی کوشتنی شارومەندانی کورد لە لایەن سوپای پاسداران /ئەمجار دو کوژراو و بریندار لە مەریوان

KMMK : سێ شەممە چواری مانگی دووی 1397 هەتاویی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی ( کاوە کۆنە پۆشی ) خەڵکی حەسەن ئەولە ی مەریوان لە یەک دەمەتەقە و روبەڕوبونەوەێک دو ئەندامی بنە ماڵەیەکی دایە بەر دەست رێژی گولە کە لەم دەست ڕێژیەدا ” لەتیف نیک پێ” دەکوژرێت و “عوسمانی نێک پێ “ش کە دەکاتە برای ئەم کوژراوە بە سەختی بریندار دەبێت .

بە کوژران و برینداربونی ئەم دوو شارومەندە ، کەشی ئەمنیەتی باڵی کێشاوە بەسەر شارەکەدا و خەڵک بە توندی توڕە دەبن و بنەماڵە و کەس و کاری ئەم قوربانیانە هێرش دەکەنە سەر رێستوارانێکی سوپای پاسداران و ماڵی جێنشینی فەرماندەی سوپای پاسداران لەم شارە و هێزە ئەمنیەکانیش بۆ پاراستنی ئەم سەرهەنگە ( فەرماندەیە ) روبەڕوی خەڵک دەبنەوە .
کاوە کونە پۆشی کە دەبوایە لە لایەن حکومەتەوە دەستگیر بکرێت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت .

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ، هاودەستی گرۆپی هیواتابە کە گروپێکی مافیایی سوپای پاسدارانە لە شاری سنە کە زیاتر لە 300 کوردی بێ دادوەری و بە دەستوری سوپای پاسداران قەتڵ و عام کردوە ، دواتر هیوا تاب لە ساڵی 1392 لە لایەن حکومەتەوە لە سێدارە دەدرێت .

جێگای بیر هێنانەوەیە کە حەوتووی پێشوتریش کەسێک سەر بە سوپای پاسداران بە ناوی” رەسوڵ فیکرەت ” هەستا بوو بە هەوڵ دان بۆ قەتڵ و عامی چوار کەس لە بنەماڵەی دیوارگەر .
ئەندامانی ئەمنی و دەسەڵات داری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو دەسەڵات و چەک وچۆڵە کە پێیان دراوە و روبەروی لێپێچینەوە نابنەوە زۆر جار دەستڕێژی گولەش دەکەنە سەر خەڵک و هاوشاریانی ئەم ناوچەیە .
هەبوونی ئەمنییەت و سەلامەتی گیانی ، مافی رەوای شارومەندانە و ئەم کردەوانە پێشێل کردنی مافی ژیانی مرۆڤەکانە ، هەروەها بەڵگەیەک لەسەر چرای سوزی حکومەت و دەسەڵات بۆ کوشت و بڕین و چاوترساندن و دروستکردنی جەوێکی نالەباری سیاسی و ئەمنی لە نێوان شارومەندان و هاوڵاتیانی کوردی ئەم ناوچەیە .
حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی دروستکری ئەم روداوانەیە کە لە لێکترازانی کۆمەڵگا و ئاراستەکردنی ڕا و بوچونەکان بەرەو ئەم چەشنە روداوانە زۆرترین سود دەبات .

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان