بانکی لەسێدارەدراوانسلایدەرسیاسیەکانهەواڵەکان

فیرووز مووسالوو بە نهێنی ئێعدام کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام فیرووز مووسالوو، زیندانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ جێبەجێ کراوە.

فیرووز مووسالوو خەڵکی گوندی قوتوور سەر بە شاری خۆئ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە بە شێوەی نهێنی و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

جێی بیرهانینە، شەممە ٢٨ی جۆزەردان، ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆکاری ناڕوون لە زیندانی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

فیرووز مووسالوو لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی محاربە لە ڕێی ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی بە ئێعدام مەحکووم و ئەو حوکمەیش هەر لە زیندان پێی ڕاگەیەندرابوو.

فیرووز مووسالوو ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەم ڕێخراوە تیرۆریستییە لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Related posts

چوار کەس لە دەسبەسەرکراوی ئەم دواییە گوازرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە سنە

ئارام فەتحی بانگهێشتی پۆلیسی «فتا» کرا

دیاکۆ عەزیزی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی بە زیندانی شنۆ ناسێندرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment