ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناونیشانی ئیرەج ڕەحیمزادە ٤٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی ڕوار سەر بە شاری مەریوان ــیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژ بە ناوبراو بەکار هێناون ئاشکرا نەکراوە.
شیاوی باسە کە ئیرەج ڕەحیمزادە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی بە ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندان مەحکووم کرابوو.
ناوبراو ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ق.ش