کوژرانی کۆڵبەرێک

‎ ک.م.م.ک:

شەممە٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ئاکۆ ڕەسووڵی ٢٥ساڵ تەمەن و کوڕی ڕەحیم، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە بانە کوژرا.

بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نێزیکەوە لە هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرەکانیان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامی ئەو تەقەیەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاکۆ ڕەسووڵی کوژرا.

شیاوی باسە کە تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانەیە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ق.ش‎

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *