سیاوش بەهرامی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک:
شەممە 7ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، سیاوش بەهرامی تەمەن 29 ساڵ کە زیندانییەکی سیاسی شاری کرماشانە، بە هەوڵدانی خۆکوژی سێ ڕۆژ دوای ئازادکردنی لە زیندانی ئێران لە پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستا لەسەر هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو زیندانییە سیاسییە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە و هێشتا تەرمەکەی لە ساردخانەدا ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەو چالاکوانە سیاسییە باوەڕداری ئایینی یارسانە و دانیشتووی شارۆچکەی مەهدی کرماشانە و لە ڕێگای ڕوێشتن بەرەو هەرێمی سەربەخۆی باشوری کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەرکرا و تا مانگی جۆزەردانی 2722دا لە زیندانی ناوەندی ئێران لە پاوە ڕاگیراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بووە و پاش ماوەیەک لەو حزبە جییا بووە و گەڕایەوە کرماشان.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *