KMMK:
پێنجشەمە 26 خاکەلێوەی 2721ی کوردی، کچێک خەڵکی گوندی کانی مشکان-ی سەر بە شاری سنە بە ناوی شنیان کەریمی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، مردنی منداڵەکە بەهۆی هەڵەی پزیشکی و لێدانی دەرزی سێرۆمی شەکرەوە بووە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، منداڵەکە پاش لێدانی سێرۆمی شەکر بە کۆمادا چووە و شەوی سەر بە ڕۆژی پێنجشەممە گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ساڵانە چەندین هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەهەڵە دەستنیشانکردن و هەڵەی پزیشکە بێ ئەزموونەکان، زیانی ماددی و هەندێک جاریش زیانی گیانییان بەردەکەوێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


