ک.م.م.ک:
شەممە 17ی گولانی 2722کوردی، مێردمناڵێک 17 ساڵان بە ناسنامەی ئاراس وەلیانزادە کوری حەبیب و دانیشتووی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ڕێگای خۆهەلواستنەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە لەبەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داون کە زۆربەی هۆکارەکانی خۆکوشتنیش بەهۆی کێشەی هەژاری، بێکاری و نەبوونی ژیانێکی شیاو و شایستە بووە.
ع. س


