ماشێنی ئێعدامی حکوومەتی ئێران :۳کەس لەخوڕم ئاوا ئێعدام کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمە له ى مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ شەممە۲٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی، ۳کەسی زیندانی بەناوەکانی”ئەمیر خۆڕەم ئاوایی خەڵکی نوورئاوای لوڕستان، نەجمەدین سەفی پوور خەڵکی نوورئاوا لەخوڕەم ئاو کەپتر لە ۲ساڵ لەزیندان مابوویەوە، و محەممەد زێودار خەڵکی زێوداری لوڕستان”لەزیندانی پارسیلوونی شاری خوڕەم ئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کران.

جێگەی باسە کەبەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی،ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە لەئێعدام کردندا.
بەم حاڵەشەوە جێگەی داخ ومەخابنە کە هێشتا چالاکانی مافی مەدەنی جیهانی وڕێخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم هەڵسووکەوتە دژمرۆییەی ئێران ،لەسەر ئێعدام بەتەواوی بەرجەستە نەکردۆتەوە وبەشێوەی مەمەڵە وخۆپارێزانە لەگەڵی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان