ئاکام ساڵحی بلیمەتی کورد دەسبەسەر کرا

kmmk: ئاکام ساڵحی قوتابی بلیمەتی بانەیی کە ماوەیەک بەرلە ئێستە لەناڕەزایی دژبە داخرانی سنوورەکان لە پۆستی دەبیری کۆنگرەی نەتەوەیی هاوبیری دامەزرێنەرانی داهاتووی ئێران هاتبوویە دەر و وازی لێ هێنابوو، لەسنە دەسبەسەرکرا.

بەپێی کوتەی ماف نیووز، ناوبراو هەروەها لەمەڕ ” چارەسەر نەکردنی کێشەی بازاڕیانی بانە” ڕەخنەی لە دەوڵەت گردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ” ئاخۆ هەردەبێ ئاڵۆزی بێتە ئاراوە تا بەرپرسان دژکردەوەیەک بنوێنن؟ دەوڵەت بەجێی داخستنی سنوورەکانی کوردستان و بێ کار کردنی خەڵکی شاری بانە پێش بە قاچاخی کانتینێری لە گۆمڕۆکەکانەوە بگرن بۆ ئەوەی منداڵی بەرپرسان نەتوانن ئابووری شارەکە ئیفلیج بکەن.”

تائێستە هۆکاری دەسبەسەری ئاکام ساڵحی ڕوون نەکراوەتەوە. ناوبراو لەئەندامانی کەمپەینی” نابۆ داخستنی سنوورەکانی بانە” بوو کەلەم دواییانە لەناڕەزایەتی دژبە داخستنی سنوورەکان وکوشتاری کۆڵبەران، نەهێنا ئارای هەلی کار، دوو جار نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی واژۆ کردبوو هەردوو جاریش لەگەڵ ئەو ڕایەی ئەو دژایەتی کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان