بۆ ویژدان نەنووستوەکانی چالاکانی مافی مرۆیی

KMMK:

بە پشتبەستن بەو هەواڵە ڕاستانەی کەلە ناو زیندانی گەوهەردەشت پێمان گەیووە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستیان داوەتە کارگەلی تراژیدیایی و دژە مافی مرۆیی.

ئەوان هەموو پێوەندییەکانی ناو زیندانیان لەگەڵ دەرەوەدا بڕیووە وبە هێنانە ئارای ترس وسام دوو کەس لە زیندانیانی سیاسی کورد بەناوەکانی “زانیار و لوقمان مورادی” بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەکی یاسایی وتەنیا بەهۆکاری تۆڵە ئەستاندن، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام (کوشتنی دەوڵەتی) ، گواستۆتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە هاوبەندییەکانی ئەم زیندانییە سیاسییانە داوایان لە هەموو ئەوانەی ویژدانیان زیندووو هەروەها پارێزەرانی مافی مرۆڤ کردووە کەلەهەر چەشنە چالاکیی وناڕەزایەتی دەربڕینێک لەهەمبەر ڕێگری لە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسیانە خەمساردی نەنوێنن،چونکوو هەموو لایەک دان بە بێ تاوانی ئەم زیندانییە سیاسیانەدا دەنێن .
ئەوان بێ تاوانن.

هاوبەندانی زانیار و لوقمان موادی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان