کبودوند لەبارودۆخێکی نالەباردایە

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،محمد صدیق کبودوند بەرێوەبەری ڕێکخراوی بەرگری لەماڤی مرۆڤی کوردستان ،ڕەوشی تەندروستی لەدۆخێکی نالەباردایە .

محمدصدیق کبودوند لە ۱۰ڕۆژ پێشەوە لەناڕەزایک بەو دۆسیە سازدانەنوێیانەو توندکردنی گوشارو ئازار و ئەشکەنجانەی کارەدەستانی ئەمنیەتی لەسەری زیادیان کردوە ،دەستی دابویە مانگرتن لەخواردن .

لەڕاگەیەندراوێکا کەڕێکخراویبەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان بۆی بەڕێ کردوین ،هاتوە کەئەم بنەماڵەی ئەم ڕۆژنامەنوس و چالاکەی مافی مرۆڤە ،لەچاوپێکەوتنێکدا لە “کابینە”دا لەگەڵ ئەودابویانە ،باسیان کردوە کەکەبودوند چەن جار نێردراوەبۆ خەستەخانەو پشکنینی پزشکی بۆکراوە و دوکتورەکانی زیندان ،داوایان لەکەبودوند کردوە کەبەزوترین کات دەست لەمانگرتن بەر بدات ،هەروەهاهاتوە ،کەسەرگێژەو تای زۆرو بێ هێزی گشتی و دابەزینی کێش وئێشی “پروستات ،بەمانگرتن لەخواردنەکەی زیادی کردوە کاک صدیق کبودوند لەدۆخێکی مەترسیدار دایە.

کبودوند لە پوشپەڕی ۱۳٨٦وەدەسبەسەر وزیندانی کراوە.ئەو لەدادگای شۆڕشی ئیسلامی تاڕاندابەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە سۆنگەی چێ کردنی “ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان “وە بەدەساڵ زیندان و لەبابەت پروپاگەندەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەیەک ساڵ زیندان سزادراو کۆی گشتی بە۱۱ ساڵ بەند سزادراوە.حوکمی دەرکراو لەلقی ٥٦ی دادگای پێداچونەوەی پارێزگای تاراندا بەدەساڵ زیندان بۆ دروست کردنی ڕێکخراوە کە ئەرێ کراوە و بڕایەوە.

دۆسیەی تایبەت بەڕۆژنامەوانیەکەشی کەبەتۆمەتی زڕاندنی بیروزەینی گشتیەوەبەشێوەی نوسینی بابەتگەلێک لەحەوتونامەی پەیامی مەردومەوە ،لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی سنەوە بەیەک ساڵ زیندانی حوکم درا و ٥  ساڵیش بێبەش کردن لەڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارەتی بڵاوکراوەکان ولێ

سەندنەوەی و داخستی  دۆسیەی پەخشی پەیام مردم مەحکوم کراو لەدوای ئەرێ کردنی دادگای پێداچونەوەی پارێزگای تارانەوە ،تەواوی زیندانەکەلەدیوانی عالی وڵاتدا بە ٦ مانگ کەم کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان