بانگهێشتی چەند چالاکی کۆمەڵایەتی لە لایەن بنکە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆمەڵێک لە هاوڵاتیە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی سامان میرەکی، ئومید ئەسەدی و پارسا ئیبراهیمی کە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون، بانگهێشتی لەقی یەکەمی دادگای حکومەتی ئێران لە سنە کران.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی موزەفەر ساڵح نیا ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری یەکیەتی کرێکاران و شەیس ئەمانی ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری کرێکاران لە لایەن دادگای ئینقلاب و ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بانگهێشت کران.

شیاوی باسە، دوو چالاکە کرێکاریەکە لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بانگهێشت کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *