دار بەڕووەکانی بانە لە ئاگردا دەسووتێن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممۆ، ۳۱ی گەلاوێژ دارستانەکانی بەڕووی دەورووبەری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئاگردا سوتێنران وتابە ئێستە کونتڕۆڵ نەکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە خەڵکی ناوچەکە وچالاکانی ژینگە پارێزی شاری بانە هەنووکە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابە ئێستە پترلە ٤۳جار ئاگرکەوتنەوە لە دەوروبەر وناوچەکانی بانە ڕوویان داوە و مەزەندە دەکرێ پترلە ۳۰ هێکتار لە لەوەڕگە ودارستانەکانی بەڕووی بانە لەناوچوون.

سوتانی دارستان و لێڕەوار وگژوگیای مەریوان  چەنددین ساڵە هەڕەشەی لەناوچوون لە سرووشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ومەخابن هیچ ڕەوت ولایەن ودامەزراوەیەکی پێوەندی داربەکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بە بەرپرس و وەڵامدەر نازانن.

ئاگرکەوتنەوەی داربەڕووەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی لەناوچوونی دارستانەکانە ،بەچەشنێکە لەساڵدا شایەتی سووتانی ڕووبەرێکی بەرچاو لەم دارستانانە دەبن بەپۆلوو بەچەشنێکە گڕوبڵێسەی بەهێزی ئەم ئاگرکەوتنەوانە کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر دۆخی ئیکۆلۆژیکی ئاقاڕەکە دادەنێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان