مەریوان /ڕێپێوانی ناڕەزایی بۆ مەترسیداربوونی ڕێگەو بان «نا بۆ تەنکەری مەرگ»

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ئەمڕۆ سێشەمە ۱۳ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی هاووڵاتیانی شارستانی مەریوان لە گردبوونەوەێیکی ناڕەزایەتیدا سەردانی «فەرمانداری» مەریوانیان کردوە و به‌یاننامەی ناڕەزایەتی، هاوپێچ لەگەڵ ٥هەزار واژۆی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری جادەی مەریوان ــ سنەیان گەیاندە بەرپرسانی شار و لە بەرفەرمانداری شارەوە بۆ گۆڕەپانی یاری کەوتنەڕێ. بە کۆبونەوە وڕاوەستان لەو شوێنەدا، پەیامی ناڕەزایی دەربڕینەکە بۆ جەماوەری ئامادە بوو خوێندرایەوە

ڕووداو و پێکدادانی ڕێگەی مەریوان ــ سنە تاوەکو ئێستا هەزار کەسی قوربانی گرتوە. لە سێ دەیەی دوای بەدوای یەکدا، هەرکەسەو ناوزەد دەکرێت بۆ نوێنەرایەتی لە مجلسی شورای ئیسلامیدا، بە چاک کردن و گۆڕینی جادە و بانەکان و بەڵێنی و درۆ و دەلەسە خەڵکی دێنە سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ وەردەگرن.

گومان لەوەدا نییە خەمساردی نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسان، یەکێکن لە هۆکاری تەواونەکردنی جادە تازە دروستکراوەکەی مەریوان ـ سنە کە تێڕوانینێکی هەڵاواردنە لە لایەن حکومەتەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە تەواوی ئەو کەسانەی لە درێژەی دەساڵی دربازبوودا هەر بۆ جارێکیش بێت لە مەریوانەوە بۆ تاران چووبێتن بە دیتنی ئەو ڕێگەو بانە جووت سایت و پان و بەرینانە، هەست بەوە دەکرێت کە ئەگەر ویست و ئیرادەی بەرپرسانی لە گەڵ بێت لە دوو ساڵدا گشت ڕێگەو جادەکانی ناوبەین شارەکان بەرینتر ونوێ دەکرێنەوە.

ئەوەی کە تاکو ئێستا بۆچی هەوڵێک بۆ بەرین کردنەوەی جادەی مەریوان سەقز نەکراوەتەوە، پرسیارێکە کە بەرپرسان دەبێت وڵامدەر بن.

دەقی پەیامی ئەو کەمپینە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

دەقی به‌یاننامەی کەمپینی ناڕەزایەتی

بەنێوی حەق

خەڵکی وشیار و تێگەیشتوی کوردستان، هەروەکی ئاگادارن، لەچەند ڕۆژی بەرێدا لە سەر ڕێگای سنەــ مەریوان، شاهیدی ڕووداوێکی دڵتەزێنی مرۆڤی و گیان لەدەستدانی چەند کەس لە هاوڵاتییانی ئازیزمان بووین، کە بە هۆی تەقینەوەی ماشێنی بارهەڵگری سوتەمەنی جارێکیتر خەڵکی ئەم دەڤەرە تازیەباری لەدەستدانی هاووڵاتیان و ئازیزانی خۆیان بوون.

بەداخەوە چەندپات بوونەوەی ئەم نەهامەتییە بووە بە هەواڵی ڕۆژانە کە بە هۆی نالەبار بوونی جادەی مەریوان ــ سنە و قەرەباڵغی و هاتوچوی ماشێنی زەبەلاح و هەڵگری باری سوتەمەنی هەر کاتەوە دەبنە هۆی ئەوەی گیانی هاووڵاتیان بکەوێتە مەترسییەوە

بۆ پازدەساڵ دەچێت بەرپرسان بەڵێنی کردنەوەی جادەی نوێی مەریوان ـــ سنە بە خەڵکی دەدەن، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی خۆیان بەرنەسەر

جادەی نوێی مەریوان ـــ سنە کە لە ناوچەی کۆماسی ــ کەڵاتەرزانەوە دەڕووات، بەهۆی ناکارامەیی نوێنەران و بەرپرسانی ئەم شارەوە هەروا نیوەکارە ماوەتەوە و بەداخەوە بەڵێنی چێکردنی ئەم جادە نوێییە بوە بە کەرەستەی ریکلامی بۆ پاڵێوراوانی شوورا و نوێنەرانی مەجلیسی شوواری ئیسلامی ومەجلیسی خیبرەکان و تەنانەت سەرۆک کۆماری و گشت دامەزراوەکانی پەیوەندیدار. بەڵام تاکە شتێک کە پشتگوێ خرابێت تەواو کردنی ئەم پڕۆژە نیوەکارەیە.

ئێمە خەڵکانی شاری مەریوان و واژۆکارانی ئەم نامەیە، وێڕای کەسەر و ئەسەف بۆ بەڵێنە تەبلیغییەکانی نوێنەران و خزمەتگوزارانی خەڵک لە سونگەو پەیوەندی بەم پڕۆژە و نەبوونی کارایی و بە ڕێکخراوەیی کردن و چاودێری بەسەر ماشێن و بارهەڵگرانی سوتەمەنی کە لە سنووری باشماخەوە دێتە ناوشاری مەریوانەوە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین و خوازیاری کردەوەی جیدی بەرپرسانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان.

بە جەخت کردنەوەی دووبارە پێویستە پەلە بکرێت لە درووستکردنی جادەی مەریوان ــ سنە دا و هاتوتووچۆی ماشێنەبار هەڵگرەکان و سوتەمەنییەکان بەڕێکخراوی بکرێت و ناڕەزایی خۆمان ئاشکرا دەردەبڕین و خوازیارین بە زوترین کات چارەیک بۆ ئەم گرفتە مرۆییە بکرێت.

لێرەدا بە شێوەێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا دەڵێین لە ئەگەری وڵام نەدانەوەی ئەرێنی و حەتمی لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بەتایبەت فەرمانداری ئەم شارەوە، ناڕەزایەتی و هەڵوێستی ئێمە درێژەی دەبێت و ئەمجارەیان بە پشتیوانی زۆربەی دانیشتوانی مەریوان لە ژێر ناوی ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەی یاسایی و هێمن و لەسەرخۆ لە پانتایی شاردا پەرەی پێدەدەین.

ئێمە واژۆکارانی ئەم نامەیە لە گەڵ ئەوەی پەیڕەویی یاسایین و هەروەها بە ئاکاری و بەهای مرۆڤی و دوور لە ئاڵۆزی وگرژی، پێداگریش لە چارەسەری ئەو کێشەو گرفتە مرۆییە دەکەین تاوەکو جارێکی تر خەڵکانی ئەم دەڤەرە تازیەبای لەدەستدانی ئازیزایان نەبن و خەڵکی باجی نابەرپرسایەتی و ناکارامەیی ڕێداران نەدەن و کارەساتەکان چەند پاتە نەبنەوە.

asami


14479694_1287999911210420_2410754736933133583_n 14484627_648886745275759_1366991724895264626_n 14484667_1784878478447052_8632027276712542612_n 14485097_10205536177083646_6909955140934421945_n 14492602_1287990177878060_2149320310650984799_n 14492614_970217086439494_56636826177949080_n 14495304_10205536175483606_3500883400240748446_n 14495465_1784879268446973_4860719028521375439_n 14502705_10205536176203624_5144586588620582065_n 14517439_10205536174043570_2047327468754377917_n 14519723_10205536176563633_3467549961385050580_n 14519909_1784878821780351_4894284938812796680_n 14522888_970220303105839_4446050094469719105_n 14523245_10205536175843615_8474203955830138917_n 14563566_1288011097875968_3383613858416943698_n-1 14572236_10205536174963593_5383210041072420043_n 14601065_1784878875113679_7365200132144476875_n 82247204-71051278

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان