ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانیاریانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و ناوەندی ماف مرۆڤی نا بۆ زیندان- نا بۆ سێدارە کۆیان کردوونەتەوە، هەنووکە لانیکەم ٢١زیندانی سیاسیی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراون و حوکمی ئێعدامیان لەسەرە.
بە پێی داتاکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆڤییە نانیشانی ئەم زیندانیانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
? زیندانی گەوهەردەشت و ڕەجایی شار(١٤زیندانی سیاسیی و بیروباوەڕی)
١-ئەنوەر خزری، خەڵکی مەهاباد، لە سەرماوەزی ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.
٢- کامەران شێخە لە ٣٨ساڵ تەمەن، خەڵکی مەهاباد، بڕوانامەی دیپلۆمی هەیە و هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە. ناوبراو لە گەڵ ٦ کەسی دیکە لە هاوڵاتیان پێڕەوی ئاینزای سوننە لە ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی دەستبەسەر کرا.
٣-فەرهاد سەلیمی ٤٤ساڵ تەمەن، خەڵکی سەقز ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٠٩ی کوردی، لە لایەن هێزەکانت وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
٤-قاسم ئابەستە ٤٣ساڵ تەمەن، خەڵکی مەهاباد، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، سەید قاسم ئابەستە لە ڕێبەندانی ٢٧٠٩ی کوردی، دەستبەسەر و بۆ ژوورە تاکەکسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
٥-خەسرەو بەشارەت لە ڕێکەوتی ڕێبەندان٢٧٠٩ی کوردی، لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا. ناوبراو ماوەی مانگێک لە ژووری تاکەکەسی لە ژێر ئەشکەنجەدا بوو.
٦-ئەیووب کەریمی ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و ماوەی ٨ مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدا بوو.
٧-داوود عەبدوڵڵاهی، پێڕەی ئاینزای سوننە و نیشتەجێی مەهاباد، ناوبراو ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ی کوردی،هاوکات لە گەڵ ٦ کەسی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی تیرۆری مەلا عەبدولڕەحیم تینا لە مەهاباد دەستبەسەر کرا. ناوبراو ماوەی ٨ مانگ لە ژێر ئەشکەنجە ولێپرسینەوەدا بوو.
٨- محەممەد کەیوان کەریمی
٩-فەرزاد سەمەدی خەڵکی سەقز
١٠-فەرەیدوون زاکری نەسەب ٢٩ساڵ تەمەن خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە تۆمەتی هاریکاری گرووپە توندڕەوەکان بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
١١- یاسین مەحموودیان خەڵکی کرماشان
١٢-سەعید کەریمی خەڵکی کرماشان
١٣-سەید شاهۆ ئیبراهیمی خەڵکی سنە
١٤- سەید جەماڵ موسەری خەڵکی سنە
? ورمێ
لانیکەم ٤ زیندانت سیاسیی لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەند کراون، ئەم زیندانییە سیاسییانە بە ئێعدام مەحکووم کراون.
١٥-مەحیەدین ئیبراهیمی، ٤٢ ساڵ تەمەن، خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەمئەندام و خەڵکی گوندی ئەلکاوێی شنۆ ـیە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی بەغی و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ جاری دوویەم بە ئێعدام مەحکووم کرا.
١٦-شاکر بێهرووزی، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، تا ئێستە لە زیندانی ئێران لە ورمێ زیندانی کراوە. حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردییەوە لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بڕدرایەوە. ناوبراو بە تۆمەتی بەغی و ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە بە ئێعدام مەحکووم کرا. ناوبراو بۆ ماوەی ساڵێک و نۆ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و بۆ ئەوەی دان بە تیرۆری یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانەوە بە ناوی مامل محەممەدی بنێ.
١٧-فیرووز مووسا لوو، خەڵکی خۆی ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ ی کوردی، پاش ٣٢مانگ بە شێوەی هەڵپەسێردراوی لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە ورمێ بە تۆمەتی محاربە لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
١٨-حاتەم ئەزدەمیر، تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری خۆی بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک) بە ئێعدام مەحکووم کرا.
? کرماشان
١٩-مێهدی ئەسغەرزادە، خەڵکی جوانڕۆ مەحکووم بە ئێعدا
و لە زیندانی ئێران لە کرماشان بەند کراوە.
? خوڕەم ئاوا
٢٠- محەممەد کیشوەری، کوڕی حەمید، خەڵکی خوڕەم ئاوا یەکێک لە دەستبەسەر کراوانیمانگ خەزەڵوەری ٢٧١٨ی کوردی، لەو شارەیە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
? سنە
٢١-محەممەد ڕەحیمی، خەڵکی سنە تەمەن ٤٩ ساڵ و کوڕی محەممەد ساڵح بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان بە ئێعدام و بە تۆمەتی هاریکاری لە کوشتن بە ٣٥ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە دیوانی باڵای وڵاتیش پشتڕاست کراوەتەوە.
شیاوی باسە کە ئەم لیستیە تەواو نییە. کۆماری ئیسلامی ئێران مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا کردنی حوکمە سەپێنراوەکان نادات و هەر بەم هۆیە ئامارێکی چڕوپڕ لە هاوڵاتیانت بە ئێعدام مەحکووم کراو بە دەستەوە نییە.
ق.ش