ورمێ؛ دوو زیندانی سیاسی مانگرتوو لە قەرەنتینەوە گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 10ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، دوو زیندانی سیاسی و عەقیدەتی بە ناوەکانی نایب عەسکەری و شاکر بێهرووز کە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەندکراون، دوای مانگرتن لە خواردن، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ئێران لە وڕمێ لە قەرەنتینەی زیندانەوە گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، ئەو دوو زیندانییە لە ڕۆژی سێشەممە 9ی خاکەلێوەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گواستنەوەی بۆ قەرەنتینە و بەشە ناوخۆییەکانی ژمارە دوو مانیان لە خواردن گرتبوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *