ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی ڕەزا حاجی پوور( هاشم ئاوا) خەڵکی گوندی دیزەج سیاوەش( دزە) سەر بە شاری ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
کێشە و گرفتی ئابووری و گوشاری دەروونی و ڕۆحی و لێکەوتەکانی، پرسی سیاسی و گوشاری کۆمەڵایەتی، تاقمێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش