مەترسیی لەسێدارەدان هەڕەشە لە ژیانی زیندانییەک دەکات

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەترسی لە سێدارەدانی هەنووکەیی زیندانییەکی بە ناوی ئەمین خورشیدی، خەڵکی گوندی نێرگی سەر بە ورمێ هەیە کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بەندکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند: کە پێدەچێت لەڕۆژانی داهاتوودا سزای لەسێدارەدان جێبەجێبکرێت.


شایانی باسە که، ئەو هاوڵاتییه به تۆمەتی “کوشتن” له ساڵی 2709 دا لەلایەن دەزگاکانی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەستبەسەرکراوه و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

ساڵانە سەدان کەس بە تۆمەتی سیاسی و هەروەها تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتن لە ئێران لەسێدارە دەدرێن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *