KMMK:
دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ” سەلیم شەریفی” خەڵکی گوندی کورووش ئاوای سەر بە شاری شنۆ و ” جوانمێر زاهیدی” خەڵکی گوندی ئەشکەفتان ـی سەر بە شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵیان و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانیان بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان