ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیاسیی قادر محەممەدزادە خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی یەزد بۆ ماوەی دە ڕۆژ مەرەخەسی پێدرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو هاوکات لە گەڵ محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی لە پاییزی ٢٧٠٥ی کوردی، لە بۆکان دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاربە بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە ناوبراو، لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستە بە بێ پێدانی مەرەخەسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیرابوو.
ق.ش


