ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کەیومەرس لەتیفی ٤١ساڵ تەمەن، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی مەولەوی سنە، پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنامەوەیە کە ناونراو ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە، کەیومەرس لەتیفی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێکخاوی تیرۆریستی ئێران ناسراو بە شارامفەڕ ڕاگوازرابوو.
کەیوومەرس لەتیفی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێراو و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە گرتووخانی ئەمنییەکانی ئێران ئازاد کرابوو.
ق.ش


