برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی نەوسوو

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ئەبووبەکەڕ مرادی خەڵکی گوندی نیمەکارە(میراوا) سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە بەرزاییەکانی نەوسوو کەوتە خوارەوە و بە گرانی بریندار بوو.

شیاوی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

فاکتەرەکانی گەشەی ئابووری شارەکانی کوردستان لە گەڵ دیکەی ناوچەکانی ئێران لە هەبوونی نایەکسانی لە بواری سەرمایەگوزاری و کومتەرخەمی حکوومەتی ئێران لەم ناوچانە ئاشکرایە و سەرەڕای هەژاری و بێکاری بەربڵاو، نایەکسانی و لێکەوتەکانی بووە بە هۆی ئەوەی خەڵکی کوردستان بۆ بژێوی ژیان ڕوو لە کاری پڕ مەترسی کۆڵبەری بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *