بۆکان؛ هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵ سێ کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورعان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی تێلگەرامی شۆرای ڕێوەبەری مەکتەب قورعان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی سێ کەس لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵگای مەدەنییە بەناوەکانی؛ کەریم نەورۆزی، مەحیەدین محەممەدزادە و فارۆق حسەینی و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆبتۆپ، موبایل و هەندێ نامیلکەی ئاینیی ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەرداگرت.

شیاوی باسە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سێ کاتی جیاوازدا بەڵام بە پتر لە پێنج ترۆمبێل هێرشیان کردۆتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتیانە و بە هێنانە ئارای کەشێکی سامناک و تۆقێنەر دەستیان دایە پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتیانە بنەماڵەکانیان.

لە کۆتاییدا شۆرای ڕێوەبەری مەکتەب قورعان ڕایگەیاند: ئەم هەڵسووکەوتە بەردەوامانە ــ کە پتر لە چوار دەیەیە خەڵکی کوردستان و ئاینزای سوننە لەگەڵیدا ئاشنان ــ بە توندی مەحکوو
دەکەین و ڕایدەگەیەنین، هەروەکوو پێشوو بەردەوامین لە ڕێڕەوی ئاینیئ خۆماندا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *