ک.م.م.ک:
شەممە 21ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی محەمەد زاهیر فەتحی 26 ساڵ خەڵکی گوندی هوولە تەمەرخان-ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە بەرزاییەکانی نەوسوود لەسەر ماشیێن کەوتووە خوارو بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆخی تەندروستی ناوبراو ناڵەبار و گوازراوەتەوە بۆ باشوری کوردستان بۆ چارەسەرکردن و ئێستا لە بەشی ICUی نەخۆشخانەیە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س