پەژارەی کرێکارانی «کشت و سەنعەتی مهاباد» بۆ بار گرانی و تێچووی ساڵی نوێ خوێندن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کرێکارانی ناوەندی «کشت و سەنعەتی مهاباد» دەڵێن؛ لە کات و ساتێکدا کە نزیک بە حەوتوێکی ماوە بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی نوێ دەست پێبکاتەوە، هێشتا چۆنییەتی دابەشکردنی موچە دواکەوتوەکانیان دیار نییە بەری بە کوییە.

بەشێک لە کرێکارانی ئەو ناوەندە کە ڕۆژی سێشەمە مقاولی بەشەکەیان لە کۆبونەوەیکدا بە سەرزارەکی و لاوەکێ بەڵێنی پێدانی موچەکانی پێداون.

کۆی گشتی کرێکارانی «کشت و سەنعەتی مهاباد» کە ۱۰۰ کەسێک دەبن و ئەوجۆرەی کە خۆیان دەڵێن نزیک بە یەک ساڵە موچە و پاداشتەکانیان وەرنەگرتوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆی ئەم یەکساڵەدا مقالی ئەو ناوەندە مانگانە بەشێوەی لاوەکی و لەسەر حسابی کرێکاران هەندێک یارمەتی بۆ مەسرەف بە کرێکارانداوە. هەرچەنە بە هۆی هەڵکشانی تێچوەکانی ژیانە وە ئەو حساباتە وەڵامدەری ژیانی کرێکاران نەبوە.

یەکێک لە دڵە ڕاوکەکانی کرێکاران، پەژارە و دەستەودامێن بوونی کرێکارانە بە هۆی نزیک بوونەوە بە کردنەوەی قوتابخانەکان و دەسپێکی ساڵی نوێ خوێندن و تێچوە پێویستەکانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێیە.

کرێکاران ناوەندی کشت و سەنعەتی مهاباد دەڵێن؛ بە تێپەڕبونی چەند ڕۆژ لە دوای ئەو کۆبونەوەیە هێشتا دیار نییە چ پلانێک بۆ بۆڵێنەکانی مقاول بوونی هەیە ئەمە لە کاتێکدایە کە حەوتویکی ماوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان