بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کرێکارێک بەهۆی وەدەرنانی لەلایەن خاون کارەکەیەوە،بەخواردنی حەبی برینج خۆی کوشت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دونیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممۆ ۲٤ی خەرمانان یەکێک لەکرێکارانی وەدەرنراوی “کارگەی نیک ئەلیاف”ی دیواندەرەبەهۆی دۆخی گرانی بژێوی بنەماڵەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەم کرێکارە ٤٥ساڵ تەمەنیەتی وناوی بەستامی قەزایی کوڕی مەلا ئەحمەد خەڵکی گوندی “نسارە”کەخاوەنی ٤منداڵ بووە ودوانیشیان فەلەجی سکومای دایکن
ناوبراو ۷مانگی بەرێ لەکارگەی گونیە (تەلیس سازکردن) دەرکرابوو ولەم ماوەیەشدا لەگەڵ زۆرکێشەی هەژاری وبێ کاری ڕووبەڕوو بویەوە وهەربۆیە لەژێرباری گرانی ئەوکێشانەدا خۆی نەگرت وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژییەکان لەکوردستان ڕوولە هەڵکشانە وهەرهەموویشی بەهۆی دۆخێکەوەیە کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران دایسەپاندووە کەجگە لەکار وپیشەی نەشیاو ودژە مرۆڤانە ڕێگەیەکی دیکەی بۆخەڵک وبەتایبەت توێژی هەژار ودەست نەڕۆ نەهێشتۆتەوە وای کردووە خۆکوژی هەموو تەمەنەکانی گردۆتەوە وبێ هێوایی هەموو قەواری کوردستانی تەنیوە.
جێی ئاماژەیە کە رێژەی بێکاری کرێکاران و دەرکردنیان بە رێژەیێکی بەرچاوی زۆر بووە و ئەو بابەتە کێشەگەلی کۆمەڵایەتی زۆری ساز کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


