مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی ڕازی (ئیسلام ئاباد غەرب ) سەربە پارێزگای کرماشان

kmmk:

ماوەی دوو حەوتوویە خوێندکارانی زانکۆی ڕازی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا(اسلام آباد غرب) سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی دۆخی ئەمنی ئەو زانکۆیە دەستیان داوەتە مانگرتن وناڕەزایی دەربڕین.

بەگوێرەی هەواڵەکە خوێندکاران بەرانبەر بە ” نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین، تۆقاندن وهەڕەشە لەلایەن پاراستن وبەرپرسانی زانکۆوە و نەبوونی پێداویستی پاک وخاوێنی و کوالیتی خراپی خۆراک، سوکایەتی لەلایەن بەڕێوەبەرانی زانکۆ، هەڵکشانی تێچووی خوێندن(شهریە)ی خوێندکاری و…دەستیان داوەتە ناڕەزایی دەربڕین.

خوێندکاران مانگرتوان ڕایان گەیاندووە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان وازی لێ ناهێنن و لە پۆلەکانی خوێندن بەشداری ناکەن.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لەزانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر کپ کردنی دەنگی خوێندکاران و مامۆستایان هەموو ڕێوشوێنێکی نایاسایی دەگرێتە بەر و مۆڕکی ئەمنییەتی وهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و دەسەڵاتیان دەداتە پاڵ و ڕاپێچی گرتووخانەکانیان دەکات و هەمووچالاکانی ژینگەپارێزی و مەدەنی وسیاسی بە نەشیاوترین شێوە سەرکوت دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان