ئارەش محەمەدی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 18ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی ئارەش محەممەدی، 32 ساڵە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی نەجێ-ی سەربە سنە، بە بارمتەی کاتیی 150 ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازادکرا.

جێی ئاماژەیە که له ڕێکەوتی 29 بەفرانباری ئەمساڵ، ناوبراو لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان، لە مەرزی باشماخ لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانی دادوەری پێشکێش بکەن، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە.

شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵە” بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: