هەواڵنێرێکی ناوەندی هەواڵگری ڕۆژنیوز لەهەرێمی کوردستان کووژرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ شەممه‌ ڕێکەوتی ۱۳ ی ئاگۆستی ۲۰۱٦ هەواڵنێری دەزگای هەواڵگری ڕۆژنیوز بەناوی ویدات حسێن عەلی لەگەڕەکی مالتای شاری دهۆک لە باشووری کوردستان لە لایەن کەسانێکی نەناسیاوەوە ڕفێندراو پاش دو کاتژمێر و نیو تەرمەکەی لەڕێگای شاری سمڵ دۆزرایەوە.

هەواڵگری ڕۆژنیوز لە ڕاگەیەندراووێکدا ڕووداوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایشی گەیاندووە کە پارتی دیمۆکڕات بە بەرپرسیاردەزانێ لەهەمبەر تیرۆرکردنی هەواڵنێرەکەیاندا ودەڵێ: چونکوو بەرپرسیاەتی ئیدارەی دهۆک لە ئەستۆی ئەواندایە و لەلایەکی دیکەوە پێشووترویدات حسێن بۆچەنددین جار بانگهێشتی ناوەندی هێزە ئەمنییەکان کراوە وداوای لێ کراوە چەشنی بەکرێگیراو بۆ ڕێکخراوی سیخۆری وئه‌منی پاراستن (حفاظت) ی پارتی دیمۆکڕات کاربکات بەڵام بەرپرسانی ئەو ناوەندە ئەمنییە هەرجارە و لەگەڵ هەڵوێستی بەرهەڵستکارانەی ویدات ڕووبەڕوو بونەتەوە.

هەروەها ڕۆژنیوز داوالە ڕۆژنامەوانان وچالاکانی مافی مرۆڤ لەهەرێم ودەرەوە دەکات لەهەمبەر ڕوونکردنەوە وشەفافییەتی ڕاستییەکانی پشتی پەردەی ئەو تیرۆرە ئەرکی ئەخلاقی وپیشەیی خۆیان بنرخێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان