ژنێكی کۆڵبه‌ر به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی ئێران كوژرا

هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی کۆڵبەران و له‌ ئاكامدا ژنێكی كورد گیانی له‌ ده‌ست ئه‌دات.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران سەر بە بنکەی گوندی (توورجان)  پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە۲۱گەلاوێژ لە نێزیکی گوندی(شاری کەند) سەر بە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ ماشینێک ژنێک بە ناوی ژاڵە قادرزادە۳٦ساڵان،کچی حاجی سەعید،خەڵکی سەردەشت بوو بە قوربانی و گیانی لە دەستدا.

هاوکات لە گەڵ کوشتنی ئەم ژنە،لە سنووری بانە ناسراو بە (شابەدین )گەنجێکی خەڵکی باشوری کوردستان بە ناوی (بێژوان مستەفا)،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان