ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی فەرشاد فەرزین، ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەلەکشای ئیلام بە تۆمەتی کوشتنەوە( قصاص) لە زیندانی ئێران لە ئیلام جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، فەرشاد فەرزین ٨ ساڵی بەرێ لە تێهەڵچوونێکدا کەسێکی کوشتبوو و هەر ئەودەم دەستبەسەر دەکرێ و لەم ماوەی ٨ ساڵەدا لە زیندان ڕاگیرابوو و بە پێی ئەوەی بنەماڵەکەی نەیان توانیبوو ڕەزامەندی بنەماڵەی کەسی کوژراو بە دەست بێنن، هەربۆیە ئێعدام کرا.
شیاوی باسە ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوو.
ق.ش


