ئازاردانی منداڵێکی تەمەن ۶ ساڵان بەدەستی زڕدایکی بوەڵۆی وەستانی مێشکی منداڵەکە

 kmmk:
رۆژی پێنج شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ هەتاوی، منداڵێکی تەمەن ۶ ساڵان خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی لێدان و ئازاری لەشیەوە بەدەستی زڕدایکی توشی وەستانی مێشک بوو.
بە پێی راپۆرتەکە، ئەم منداڵە ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بۆکان خەوێندراوە، ئەم منداڵە لە کاتێکدا کەتوشی تەشەنوج، بەبونی خوێنی مێشکیەوە و ئاسەواری لێدان وەک شینبونەوە، جێگای قەپ لە بەشی چەپی دەموچاویەوە و لاقی راستی پێوەدیار بوو باوک و زڕدایکی دەیگەیەننە نەخۆشخانە و پزیشکان وەستانی مێشکی منداڵەکەیان راگەیاندووە.
جێگای ئاماژەیەکە، زڕدایکی ئەم منداڵە ئێستا بە هۆی تۆمار کردنی سکاڵا لە لایەن باوکی منداڵەکەوە لە گرتوخانەیە.
منداڵان وەک کەم دەسەڵات و خەسارلێکەوتوو ترین ەشی کۆمەڵگا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی پەروەردە و ناوەندی حکومی و رێکخراوەی پارێزەری مافی منداڵان، ئەم چینە بێدەسەڵاتەی کۆمەڵگا، بەرەو ڕوی خەسارگەلێک وەک، منداڵانی کار، ئازار و ئەشکەنجەی فیزیکی و ئازاری جنسی دەبنەوە و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بە هیچ شێوازێک هەوڵی دروست کردنی ناوەندێکی پەروەردە و رێکخراوەیەکی پارێزەری مافی منداڵانی نەداوە ناوەندە چالاکەکانی مافی منداڵان خۆبەخش و مرۆڤدۆستانە لە هەلومەرجێکدا درێژە بە چالاکیەکانیان دەدەن کە لەلایەن حکومەتەوە یارمەتی نادرێن بەڵکو لە بڕێک حاڵەتیشدا زەخت دەخرێتە سەر ئەم ناوەندانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان