مانگرتن لەخواردن ونادیاربوونی چارەنووسی سێ بەندکراوی پێڕەوی ئایینزای سوننە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری هێرانا، عادڵ عەلیزادە هاوڵاتی پێڕەوی ئایینزای سوننە ،وخەڵکی پاوە لەزیندانی ئەوین دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. میلادلوتفی وعەدنان حسێنی دووکەسی هاودۆسیەی ناوبراو لەژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ۲۰۹ی ئەم زیندانە ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری هێرانا،ئورگانی هەواڵی کۆمەڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لەئێران،عادڵ عەلیزادە هاوڵاتی پێڕەوی ئایینزای سوننە خەڵکی پاوە هەڵکەوتوو لەپارێزگای کرماشان کەهاوڕێ لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکە”سەید عەدنان حسێنی،میلاد لوتفی ودڵشاد وەسیمی”پووشپەڕی ۱۳۹۵دەسبەسەرکرابوون ،بەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین لەم ڕۆژانەی دواین دەستی داوەتە مانگرت لەخواردن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆخی عادڵ عەلیزادە بەهەواڵنێری هێرانای ڕاگەیاند:دایک وبابی ناوبراو ، بەهۆی زۆری تەمەن وئەو دۆخەی کوڕەکەیانی تێکەوتووە تووشی جەڵدە هاتوون وهەنووکە دایکی لەدۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە.

ناوبراو خەڵکی گوندی “شمشێری پاوە”،سەید عەدنان حسێنی دوکاندار لەبازارچەی سنووری پاوە”میلاد لوتفی کوڕی یەزدان ودڵشاد وەسیمی ،چوارهاوڵاتی کوردی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەپاوە بەهۆی چالاکی ئایینییەوە پووشپەڕی ۱۳۹۵دەسبەسەرکراون.

جێگەی باسە دڵشاد وەسیمی لەدایکبووی ۱۳۶۸ی هەتاوی خەڵکی پاوە ودانیشتووی تاران،۱٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۵بەئاسواری برین بەتایبەت ڕووشان لەسەر گەردنی گوازرایەوە بۆهوڵی زیندانیانی سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و۲۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۵ لەحاڵێکدا سواری ویلچێڕ کرابوو وتەنانەت بنەماڵەکەی نەدەناسییەوە لەزیندان ئازاد کرا.

جێگەی بیرهێنانەوەیەکۆماری ئیسلامی کەخۆی بەدیهێنەری هەر بیرۆکەیەکی توندڕەوانە وئایینییە وبەمەبەستی هێنانە ئارای زەبروزەنگ لەسەرکۆمەڵگا پەروەردەیان دەکات پاش گەیشتن بەئامانجە قڕێژەکانی پەلاماریان دەدات وڕاپێچی زیندان وئەشکەنجە وتەنانەت ئێعدامیان دەکات وبۆبەلاڕێدا بردنی چەواشەکارییەکانی دیکەی ودابەزاندنی بیری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی لەسەر مافە نەتەوەیی وهاوڵاتی بوونەکەیان کۆمەڵگای کوردستانی کردووە بە کۆمەڵگایەکی پاشڤەڕۆ ودواکەوتوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان