ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیادیی خەدیجە مێهدی پوور ٣٤ساڵ تەمەن و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ئێران لەو شارە، کە پێشووتر سەرەڕای ژانەسەری بەردەوام و سەرهاڵدانی پەڵەی ڕەش لە چاوی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی شیاو بێبەری بووە و لە سەر داوای بەرپرسانی زیندان، لە وەرگرتنی دەرمانەکانی خۆیشی بێبەری کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان تووشی کرۆنا دەبێت و لە خزمەتگوزاری دەرمانی و پزیشکی بێبەری دەکرێت.
شیاوی باسە ناوبراو لە دادگای ئینقلابی ئێران بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و سوکایەتی بە خومەینی و خامنەیی محاکمە و بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
ق.ش