ڕۆژئاوایی کوردستان سەرباری هێرشی هەمەلایەنە ، هێشتا مەکۆی ئاشتی وئارامییە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ و ئێمڕۆ بەهەزاران کەس لە هاووڵاتیانی شاری حەڵەب ڕوویان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کردوە، ئەو گەرەکانی لە لایەن هێزە کوردیەکان YPG u YOJ پاراستنی دەکرێت و لە لایەن کوردانە بەرێوە دەبرێن .
ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە لە دوای هەڵایسانی سەرهەڵدانەکانی ۲۰۱۱ بەم لاوە شاری حەڵەب کە بە گەورە شاری بازرگانی و پێکهاتوو لە نەتەوەی جۆراوجۆری و ئاینی جیاوازەکان ناسرابوو ، بوو بەمەیدانی شەری گروپە جۆراوجۆرەکانی وەک داعش، “ئەلنوسرە” و تاقمی سەر بە ئەسەد و دەیان جۆری تر .
ئێستا حەڵەب جگە لەو خەڵکەی کە ئاوارە و گەمارۆ دراون ،خۆیشی بۆتە بە وێرانە ، بەڵام یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ توانیویانە لە دوو گەڕەکی کوردی ئەو شارە تا ڕادەیێکی زۆر سەرەڕای هێرشی هەمەلایەنە بیپارێزن و ناوچەێیکی ئارامتر بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن ، کە هەر ئەو جیاوازیەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ بەهەزاران کەس لە ناوچەکانی سوریەوە پەنا ببەنە ڕۆژئاوایی کوردستان و سەرەڕای گوشار و گەمارۆکان بە ڕویێکی گەشاوە باوەش بۆ ئاوارەکان دەکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


