شێرکۆ تەبناک نێردرا بۆ مرەخەسی دەرەوە لە زیندان

ک.م.م.ک:

شەممە 16ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی شێرکۆ تابناک زیندانی سیاسی و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شارەکەوە بۆ مرەخەسی نێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبڕاو لە ڕێکەوتی 20ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بۆ کێشانی سزای زیندانییەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان.

شێرکۆ تابناک لە 23ی پووشپەڕی 2720 دا بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و دواجار لە 27ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە دابینکردنی بارمتە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکە ئازاد کرا.

ئەو هاوڵاتییە له ناوەراستی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگاندە دژ بە سیستم لە بەرژەوەندی یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان، لە لایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە پێنج مانگ زیندانی تەعزیری و حەوت مانگ زیندانیکردنی تەعلیقی سزا درا.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *