جوانڕۆ؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، سوهەیب ئەحمەدی هاوڵاتی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی تەقەی کوێرانە و دوور لە پڕەنسیپی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە گەڕەکی باباجانی فیشەکی بەرکەوت و هەلەوێ گیانی بەختکرد.

شیاوی باسە کە، ماشێنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ وریاکردنەوەی پێشوەختە لە نێو ماڵ و ئاوەدانی کرایە ئامانجی یەکێک لە کادێرەکانی هێزە ئینتزامییەکان بەناوی شاوەیسی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *