ژنێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
پێنجشەمەشەممە 9ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی فایزە ئەحمەدیان کچی ئەحمەد و دایکی منداڵێک و خەڵکی گوندی گوڵکەنگی سەر بە شاری سەردەشت، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، دیار نییە لەبەر چ هۆکارێک ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی ئاماژەیە کە هەژاری، فشاری توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *